ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەڕەشەی ڕاگیرانی 12 یاری لەسەرە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد سزایەكی گەورە چاوەڕوانی جواو فلیكس ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆیان میوانداری ئەتلەتیك بلباوی كرد و. یاریەكەش بە بێ گۆڵ یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكی 78ی یاریەكەدا ناوبژیوانی یاریەكە خیسۆس جیل مانزانۆ دووەم كارتی زەردی بەڕووی جواو فلیكس بەرز كردەوە و لە یاریگا كردیە دەرەوە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە هۆكاری كرانە دەرەوەی جواو فلیكس ئەوە بووە یاریزانەكە بە ناوبژیوانی وتووە ” تۆ شێتی ”.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئیدواردۆ ئیتورالدی ناوبژیوانی پێشووی خولی ئیسپانی و شارەزای بواری ناوبژیوانی دووپاتیكردەوە سزای جواو فلیكس لە نێوان 4 بۆ 12 یاریدا دەبێت.

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە ئەگەر ناوبژیوانەكە لە ڕاپۆتەكەیدا ئاماژەی بەوە كردبێت كە بە كارتی زەردی دووەم كراوەتە دەرەوە نەك كارتی سووری ڕاستەوخۆ ئەوا سزایەكی كەمتر دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button