ئه‌وروپائیسپانیا

دانی ئەلڤێس دەگەڕێتەوە یەكێك لە یانەكانی پێشووتری

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەكانی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس و پاریس سان جێرمان دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئەگەری گەڕانەوەی دانی ئەلڤێس ئەستێرەی پێشووی ساوپاولۆ هەیە بۆ ڕیزەكانی بلاوگرانا بە گرێبەستێكی ئازاد.

ئەلڤێس گرێبەستەكەی لەگەل ساوپاولۆ هەڵوەشاوەندەوە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانی خۆی لە یانەكە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە بارسێلۆنا پێوویستی بە بەهێزكردنی باڵی ڕاستی یانەكەی هەیە بەتایبەت لە كاتێكدا كە سێرجینۆ دیست تووشی پێكان بووە و ئیمیرسۆن ڕۆیاڵیش ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشتووە.

ئەلڤێس لە ساڵەكانی 2008 تا 2016 یاری بۆ بلاوگرانا كردووە و چەندین نازناوی لەگەڵ یانەكەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button