ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یاریزانێکی بایرن میونشن نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە

یاریگا
جولیان ناگلیسمان، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، کینگسلی کومان یاریزانی فەرەنسی یانەکەی بەهۆی کێشەی هەناسەدان نەشتەرگەریەکی بچوکی دڵی بۆ کراوە.

راهێنەرە لاوەکەی باڤارییەکان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری هەفتەی داهاتووی یانەکەی لەبارەی بەشداری نەکردنی یاریزانی فەرەنسی لە راهێنانەکانی گووتی ” کومان بەهۆی ئەوەی کێشەی هەناسەدانی هەبوو، پزیشکی یانە بریاریدا نەشتەرگەریەکی بچوک لە دڵی بۆی بکات، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە بەشداری راهێنانەکان ناکات و نزیکەی 10 رۆژی دیکە دەگەڕێتەو ”.

ناگسلیمان لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە یانەکەی گووتی ” ئێمە لەو جێگایە نین کە چاوەڕێمان دەکرد، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین لە داهاتوو باشتر بین و ئەنجامی باشتریش بەدەست بێنین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button