ئه‌وروپائینگڵته‌را

سۆلشایەر: رۆناڵدۆ بەشداری هەموو یارییەک ناکات

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە تواناکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەی رازییە و لە هەمان کاتدا پێیوایە ئەو یاریزانە پێویستی بە پشوو و چاودێرییەکی باش هەیە.

راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی سەبارەت بە هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکەی یانەکەی دەڵێت ” دۆن کەسێکە زۆر ئاگاداری تەندروستی خۆیەتی و پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ بەشداری راهێنانەکانی کردووە، زۆر گرنگە ئەگەر بێتو لە سەرجەم یارییەکان 90 خولەک یاری بکات، سێ شەممەش یاریمان هەیە، بەڵام دەمەوێت راستگۆ بم لەگەڵتان کە نامەوێت هەموو یارییەک دۆن بە تەواوەتی بەشداری بکات ”.

سۆلشایەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی ” رۆناڵدۆ تەمەنی 36 ساڵە و گرینوۆدیش 19 ساڵە، کەچی هەردووکیان توانای جەستەییان وەکو یەکە، بەڵام پێویستە چاودێری هەردوو یاریزان بکەین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button