ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

یاریزانێکی دیکەی بایرن میونشن ئەستەمە بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەبێت

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سێ شەممەی داهاتوو لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی بارسێلۆنا و بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکان ئەستەمە رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەکە بەشداری بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هیرشبەرە پۆڵەندیەکەی باڤارییەکان بەهۆی پێکانەوە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر لایپزیگ تەواو نەکرد، بۆیە ئەستەمە ئەو یاریزانە بۆ یاری چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، هەرچەندە جولیان ناگیلسمان راهێنەری یانەکەی گەشبینە بە بەشداری کردنی ئەو یاریزانە.

بێجگە لە لێڤاندۆڤسکی، سێرج گێناری هێرشبەریش لە هەمان یاری تووشی پێکان بووە و ئەو یاریزانەش ئەستەمە بۆ یارییەکە ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button