ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێلتافیگۆ بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە هەریەك لە فێرلاند مێندی و كامافینگا و مۆدریچ و ناچۆ و مارسێلۆ بانگهێشت كراون و داڤید ئالابا و گاریس بەیڵ و یۆڤیچ و كڕۆس و سیبایۆس دوورخراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button