ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز و ئانچیلۆتی لەسەر گرێبەستی ئۆسیمین كۆده‌نگن

یاریگا –

سه‌رۆك و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كۆده‌نگن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤیكتۆر ئۆسمێنی نایجیری.

ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی رایگەیاند، ئۆسیمێن هاوینی داهاتوو دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاخود پاریس سانجێرمان، یان یانەیەکی ئینگلیزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستاندی یانەکان لەگەڵ ئۆسیمین لە دوای گواستنەوەی هاوینەی رابردووەوە دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی، ڤیکتۆر ئۆسیمینی تەمەن 25 ساڵ یاریزانێکە کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر كۆكن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یان بكات.

راشی گه‌یاندووه‌، هاوینی داهاتوو ئۆسیمین وەک بژاردەی سێیه‌می ریاڵ مەدرید له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ دەمێنێتەوە، دوای کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بوونی ئۆسیمێن لە لیستی ئامانجەکانی مێرێنگێ بەو مانایەیە کە یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا هێرشبەرێکی نوێ بگوازێته‌وه‌، هەروەها نایەوێت هەڵەکانی رابردوو دووبارە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button