ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لیستی یاریزانەكانی پاریس بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كلیرمۆن

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كلیرمۆن بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان میوانداری كلیرمۆن بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی فەڕەنسی.

بۆ ئەو یاریە هەریەك لە نەیمار و لیۆنێل میسی و پارادیس و دی ماریا كە درەنگ گەڕاونەتەوە لە هەڵبژاردەكانیان لە لیستەكەدا نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button