ئەفریقا

راهێنەری مەغریب باسی هۆکاری دەرکردنی حەکیم زیاش دەکات

یاریگا-حەکیم زیاش یاریزانی یانەی چێڵسی لەلایەن هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە دەرکرا و راهێنەریش باسی هۆکارەکەی دەکات.

ڤەهید هالیلهۆدزیج راهێنەری مەغریب وتی “زیاش  خۆی لە سەروو هەڵبژاردەکە سەیر دەکات، ئەو هاوڕێکانی وەک بارمتە لێکرد کاتێک رەتیکردەوە لە یارییەکی دۆستانەدا یاری بکات”.

ناوبراو لە مانگی شەش ئامادەنەبوو لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر غانا یاری بکات، جگە لەوەش درەنگ دەهات بۆ مەشقەکانی مەغریب. دوابەدوای دوورخستنەوەی، زیاش لە ستۆری ئینستاگرامەکەی بە ئیمۆجییەکەی پێکەنین وەڵامی دوورخستنەوەی دایەوە.

ڤەهید پاش ئەو کارەی حەکیم وتی “رەوشتی لە کۆتا دوو یاریدا بە تایبەت لەمەی دواییەدا، رەوشتی یاریزانێک نیە کە رۆڵی سەرکردە بگێڕێت و بیەوێت ببێتە نموونە بۆ ئەوانی تر، ئەو درەنگ هات و دواتریش رەتیکردەوە یاری بکات هیچ کەسێک لە سەروو هەڵبژاردەکە نیە، ئەو خۆی هێنایە ئاستێکی زۆر نزم”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button