ئه‌وروپا

ئیتاڵیا ژمارەیەكی پێوانەیی ئیسپانیا و بەڕازیلی یەكسان كردەوە

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 ژمارەیەكی پێوانەیی هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیسپانیای یەكسان كردەوە.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بولگاریا بوویەوە و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ئیتاڵیا ژمارەی پێوانەیی هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیسپانیای یەكسان كردەوە كە 35 یاری یەك لە دوای یەكە بە بێ شكست و لە ئەگەری نەدۆڕانی لە یاری داهاتوویان بەرامبەر سویسرا ئەوا ژمارە پێوانەییەكە دەكات بە ناوی خۆیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button