ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێڤییا داهاتووی کوندێ یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
ژول کوندێ، بەرگریکاری لاوی فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا ئامانجی یەکەمی هێلی بەرگری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەم هاوینە بوو، بەڵام یانە ئیسپانیەکە ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت زانیاری دەستکەوتووە، یانە ئەندەلوسیەکە ئۆفەری یانە لەندەنیەکەی کە 50 ملیۆن پاوەند بووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەیان رەتکردووەتەوە، ئەوان ئامادەنین ئەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانە لاوەکەیان بن، بلوز ئامادەیە بێجگە لەم نرخە هەندێ زیادەکاری دیکەش لە گرێبەستەکە زیاد بکات، بەڵام بەرامبەرەکەیان بەهیچ شتێک رازی نین.

کوندێ دوو ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆردۆی فەرەنسی گواسترایەوە ریزەکانی سێڤییا و ئەم هاوینە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button