ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

روبن دیاز گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ستیزن واژۆکرد

یاریگا-روبن دیاز ئەستێرەی هێڵی بەرگری مانچێستەر سیتی ئەمڕۆ گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٧ درێژکردەوە.

دیاز تەنها یەک وەرزە لە مان ستییە بەڵام ئاستە بەرزەکەی بووە هۆی ئەوەی بە باشترین بەرگریکاری ئەورووپای وەرزی رابردوو دەستنیشانبکرێت، هەروەها وەک باشترین یاریزانی پریمەرلیگ و باشترین یاریزانی نوسەرە وەرزشییەکانیش دەستنیشانکرا ئەمەش پاش بردنەوەی خولی ئەو وڵاتە لەگەڵ یانەکەی.

دیاز پاش نوێکردنەوەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمی مان سیتی وتی “زۆر خۆشحاڵم بەم رێککەوتنە نوێیە، لەوکاتەوەی هاتوومەتە مان سیتی چێژم لە خولەک بە خولەکی ئەو ساتانە وەرگرتووە کە لێرەم، مان سیتی لە دەرەوەی پێشبینییەکانی مندابوو لەرووی ئاست و بەهێزی، زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button