ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ریاڵ مەدرید رۆیشتنێکی یاریزانێکی راگەیاند

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بە خواستن یانەکەیان جێدەهێڵێت.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەنێو یاریزانە خوازراوەکانی کارلۆ ئەنشلۆتی دا نیە، هەربۆیە بە خواستن تا هاوینی ٢٠٢٢ درا بە فیۆرەنتینای ئیتاڵی.

رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە کاتێکدایە، مەدرید تەنها دانی کارڤاخالی لەو پێگەیەدا هەیە و ئەویش باری جەستەیی هێشتا ١٠٠٪ بۆ نەگەڕاوەتەوە. بەڵام یاریزانەکانی وەک لوکاس ڤازکوێس و ناچۆ دەتوانن لەهەمان پێگەدا یاری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button