ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فێرکسۆن رۆناڵدۆ رازی کردووە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئەمڕۆ پێش ئەوەی ئیتاڵیا جێبێڵێت قسەی لەگەڵ سێر ئالێکس فێرگسۆن راهێنەرەکەی پێشووی کردووە و ئەم راهێنەرە بووەتە هۆی ئەوەی کە رازی بە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ بکات.

ساموئێل لوخورست لە ماڵپەری Manchester Evening News ئاشکرای دەکات، بەیانی ئەمڕۆ یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە پێش ئەوەی بریاری کۆتایی لەبارەی چارەنوسی خۆی بدات، قسەی لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی کردووە و هەر ئەمیش وایکردووە کە دۆن لە بریاری پەیوەندی کردن بە ریزەکانی مانچێستەر سیتی پاشگەز ببێتەوە.

ئەم رۆژنامەنوسەی نزیکە لە یانەکەی شاری مانچێستەر ئەمەشی بڵاوکردووەتەوە کە شەیتانە پشت راستن لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ و دەتوانن یانە ئیتاڵیەکە رازی بکەن دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button