ئه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

بەپەلە: یاریزانێکی مانچێستەر سیتی تۆمەتی کاری نەشیاوی خرایە پاڵ

یاریگا
بێنجامین مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر چەند کەسێک تۆمەتبار کراوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە بەرگریکارەکەی ستیزن لەلایەن چوار کەسەوە سکاڵای لە دژی تۆمار کراوە، بە تۆمەتی ئەوەی لە نێوان ئۆکتۆبەری 2020 تاوەکو مانگی ئۆگێستی2021 دەست درێژی سێکسیان کردووەتە سەر، ئەم کەسانە تەمەنیان سەرووی شازدە سالە و پۆلیسی بەریتانیاش لێکۆلینەوەکانی دەست پێکردووە.

کەیسەکە ئەمڕۆ ئاشکرا کراوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەم یاریزانە بۆ ماوەیەکی کاتی لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیر بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button