ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: یەکەم لێدوانی فەرمی پاریس لەسەر ئێمباپێ

یاریگا-ئەمڕۆ بەڕێوبەری گشتی پاریس سان جێرمان لیۆناردۆ یەکەم کاردانەوەی خۆیانی راگەیاند لەسەر رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ.

سەرەتا لیۆناردۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە بەڵێ یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات و بۆ میدیاکان دواتر وتی “ئێمباپێ ئەگەر رۆیشتنی دەوێت دەتوانێت بڕوات رێگەی لێناگرین بەڵام ئێمە مەرجەکان دیاری دەکەین، بەڵێ مەدرید ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە بەڵام زۆر لەوە کەمترە لەوەی ئێمە دەمانەوێت چونکە تەنانەت لەو پارەیە کەمترە کە لە ٢٠١٧ ئێمە خەرجمان کرد بۆ هێنانی ئەو یاریزانە”.

جگە لەوە، بەڕێوبەرەکە وتی “پلانی ئێمە هەمووکات ئەوە بووە ئەو بهێڵینەوە،  بەڵام مامەڵەی ریاڵ مەدرید بێ رێزانە و نایاسایی و هەڵەبوو، ناکرێت گرێبەستێک بنێرێت کە بزانیت کەمە و رەتدەکرێتەوە، هەروەها بزانین کە پلانی ئێمە هێشتنەوەی بووە. ئێمە پلانی داهاتوومان لەسەر ئەو بنیاتنابوو، هەربۆیە دەبێت لەسەر مەرجەکانی ئێمە بڕوات وەک هەر یاریزانێکی دیکە چونکە ناتوانین هەفتەیەک بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە بە ئاسانی دەستبەرداری بین”

ماوەیەکە دەنگۆی رۆیشتنی ئێمباپێ سەرجەم میدیاکانی تەنیووە و لە دوێنیوە پێی ناوەتە قۆناغی گفتوگۆی فەرمی نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button