ئه‌وروپائیسپانیا

بەرگریکارێکی ریال مەدرید ئەمڕۆ راهێنانی نەکردووە

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای یەکسانبونەکەی بەرامبەر لیڤانتی لە گەڕی دووەمی لالیگا بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ گەڕی سێیەم و لە دوایین یەکەمی راهێنانەکانی ئەو یانەیە، ناچۆی بەرگریکاری بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکرد.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە دوایین یەکەی ئامادەکاری شاهانەکان، بەرگریکارەکەی ئەو یانەیە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە و لەگەڵ هەر یەکە لە کرووس و مۆدریچ بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنانیان کردووە و تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەی دیار نیە.

بێجگە لەم یاریزانانە هەر یەکە لە مێندی بەرگریکار و سێبایۆسی ناوەڕاستکاریش لە هۆڵی وەرزشی راهێنانیان کردووە و لەوانەیە بۆ یاری داهاتووی یانەکەیان بەشداری نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button