ئه‌مریکائه‌وروپا

” فرۆکەخانەکان داخەن و رێگە مەدەن بێکهام دەربچێت ”

یاریگا
یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا لەلایەن دەیڤید بێکهام ئەستێرەی ئینگلیزی خاوەنداریەتی بەشێکی دەکرێت، ئەو یانەیە سەرەتای ئەم وەرزە ئەنجامی خراپی هەبوو، بەڵام دواتر توانیان لەو قەیرانە رزگاریان بێت.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، لە شەش یاری سەرەتای ئەم وەرزەی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی نەیتوانی هیچ بردنەوەیەک بەدەست بێنێت، بۆیە دەنگۆیەک هەبوو کە فیل نێڤیل راهێنەری ئەو یانەیە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی بێکهام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی لەگەڵ راهێنەران و یاریزانەکان کۆبووەوە، ئەو یانەیە دەستی بە بردنەوەکانی کردووە.

دوای ئەم هەنگاوەی سەرۆکی یانە ئەمریکیەکە، فیل نێڤیلی راهێنەری یانەکەی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەڤانیدا داوای کرد کە فرۆکەخانەکان داخەن و رێگە بە بێکهام نەدەن شاری میامی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button