یاریگا

بێکهام لە یەک یانە ترساوە کە مێسی لە یانەکەی بێ بەش بکات

دەیڤد بێکهام دان بەوەدا دەنێت تەنها یەک یانە بووەتە هۆی ئەوەی ترسی هەبێت لەوەی لیۆنێل مێسی پەیوەندییان پێوەبکات لە گواستنەوەی هاوینەدا.

ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تازە نەکردەوە و هاوینی ئەمساڵ روویکردە ئینتەر مەیامی ئەمریکی کە دەیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات.

بێکهام ئەمڕۆ بۆ تایمس وتی

دەمانزانی کە رکابەرمان دەبێت بۆ گواستنەوەی مێسی. بەڵام تەنها جار کە ترسم لێنیشت ئەوکاتە بوو کە دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا هەبوو. چونکە مێسی هەرگیز بەو جۆرە لە بارسێلۆنا نەڕۆیشت کە شایستەی بوو. بەڵام ئێمە هەمووشتێکمان کرد بۆ گواستنەوەی لەگەڵ خۆرخی (خۆرخی ماس). تا ئێستاش کە بیر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دەکەمەوە کە وتی دێتە ئینتەر موچرکە بە گیانم دا دێت.

لیۆ لە ئێستادا لە پشوودایە بەهۆی تەواوبوونی وەرزی یارییەکانی خولی ئەمریکی و لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئینتەر مەیامی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، هەرچەندە یانەکەی ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button