عێراقکوردستان

یانەی دهۆک چەند یاریزانێکی تازە دەهێنێتە ڕیزی یانەکەی

یاریگا-

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی دهۆک نەیتوانی بگاتە ڕیزی یانە پلەنایابەکانی عێڕاق، بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلەیەکەکان چەند گرێبەستێێکی تازە ڕادەگەیەنێت.

کارگێڕی یانەکە بۆ ئەم وەرزە متمانەی بە ڕاهێنەر ( عادل ناسڕ و مەحەمەد یوسف)ـی یاریدەدەری ڕاهێنەر داوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیپەکە بکەن بۆگەیشتن بە ڕیزی یانە گەورەکانی عێڕاق…

یانەی دهۆک دوێنێ ژمارەیەک گرێبەستی تازەو نوێ کردنەوەی بەشێک لە یاریزانەکانی پێشوتری خۆی ڕاگەیاند، یاریزانەکانیش بریتین لە ( دلۆڤان ساڵح ، ئەحمەد سەبڕی ، سیابەند عەگید ، عەلی نوری سەلام ئەحمەد ، کامیران خالید ، ژیارگۆڤەند ، سامرمەحەمەد ، بێوارفەریق ، سەردارعارف ، وەلید سەلمان ، حەسەن ئەحمەد ، مەحەمەدسەعید ، هۆگر عەبدال ) هەروەها یانەکە ڕای گەیاندووە لە دوو ڕۆژی داهاتوو گرێبەستی دووگۆڵپارێز واژۆدەکەن، چوار یاریزانی پیشەگەریش بۆ ڕیزی یانەکەیان دەگوازنەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەهێز کێبڕکێی سەرکەوتن بکەن بۆ ڕیزی یانە پلەنایابەکانی عێراق.

بڕیاریشە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق لە ناوەڕاستی مانگی 10 بەبەشداری 24 یانە دەست پێبکات کە هەریەک لە یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و دهۆک و گازی باکوور لە کوردستان تێدا بەشداری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button