ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

کانسێلۆ بووەتە ئامانجی یانەیەکی پرێمەرلیگ

یاریگا
جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری بالی راستی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ بەرپرسانی ستیزن لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکاری خانمە پیرەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەم یانەیە دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم یاریزانە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاری بکات.

خانمە پیرەکە بۆ دەستبەرداربوون لە کانسێلۆ داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و مان سیتیش هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەم پارەیە نیە.

Back to top button