ئه‌ڵمانیاگرنگترینیاریگا

حەوت یاریزان کودەتایان بەسەر ناگلیسمان کردووە

رۆژنامەی بیڵد پەردەی لەسەر راستییەکان لادا

 

یاریگا –

ئەمرۆ دووشەممە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لە راپۆرتێکدا هۆکاری راستەقینەی پشت دوورخرانەوەی جولیان ناگلیسمانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی بایرن میونشن ئاشکراکرد.

چەند رۆژیک لەمەوبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەشێوەیەکی لەناکاو ناگلیسمانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی تیپەکەی دوورخستەوە، لە شوێنی ئەویش تۆمس توخێلی تا هاوینی 2025 وەک راهێنەری نوێی بایرن دەستنیشانکرد.

ئەمڕۆ رۆژنامەی بیڵد پەردەی لەسەر راستییەکان لاداو رایگەیاند، کە شەش یاریزان پشتیان لە راهێنەرەکەیان کردووە و هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دوورخرانەوەی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە لە سەرەتادا هەردوو گۆڵپارێزی یانەکە، مانوێل نۆیەر و سڤن ئۆلریچ پشتیان لە جولیان کردووە، چوونکە ناوبراو هۆکار بووە بۆ دوورخرانەوەی تۆنی تاپلۆڤیچی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەکە.

بیڵد ئاشکرای کردووە جگە لەو دوو یاریزانە هەریەکە لە یاریزانان جەمال موسیالا، سادیۆ مانێ، سانێ و گنابری ناکۆکیان لەگەڵ ناگلیسماندا هەبووە و هۆکارێک بوون لە دوورخرانەوەی.

جیا لەو شەش یاریزانەیش جواو کانسێلۆ، کە لە گواستنەوەی زستانە بەشێوەی خواستن لە مانچێستەر سیتییەوە گواسترایەوە یانە ئەڵمانییەکە، ناکۆکی لەگەڵ راهێنەرە لاوەکەی هەبووە و یەکێک بووە لە کودەتاچییەکان.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەیش کردووە، کە هەریەکە لە یاریزانان کیمیچ و گۆرێتزکا ناڕەزاییان دەربڕیووە بە دوورخرانەوەی جولیان ناگلیسمان و تۆماس مۆلەریش بە بڕیارەکە ناڕازی بووە چوونکە هاوکارێکی نزیکی ئەو راهێنەرە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button