ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی کوندێ دەدات

یاریگا
ژول کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی، یەكێک لەو یانانەش چێڵسی ئینگلیزیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، بلوز دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت لەم چەند رۆژە جارێکی دیکە هەوڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە و داواشیان لەم یاریزانە کردووە پەلە بکات و بریاری خۆی بدات.

کوندێ لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا زۆر بە راشکاوانە رایگەیاند دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و سەرچاوەکانی نزیک لەم یاریزانەش بڵاویان کردەوە کە ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button