ئه‌وروپائیسپانیا

جۆرجینا وەڵامی ئەنچیلۆتی دەداتەوە

یاریگا-

جۆرجینای هاوڕێی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەربارەی تویتەكەی كارلۆ ئەنچیلۆتی هاتە دەنگ.

شەوی ڕابردوو ئیدۆ ئەگێری ڕۆژنامەنووس و هاوڕێی نزیكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە ڕیزەكانی.

هەر زوو لای خۆیەوە كارلۆ ئەنچیلۆتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە و لە تویتێكدا نووسیوەیەتی: ” كارلۆ ئەنچیلۆتی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی ڕیاڵ مەدریدە و من زۆر ڕێزی لێدەگرم ، بەڵام داوام نەكردووە و پلانم دانەناوە كە گرێبەستی لەگەلدا ئەنجام بدەین لەم هاوینەدا ”.

جۆرجینای هاوڕێی كریستیانۆش لەكۆمێنت بۆ ئەنچیلۆتی نووسیووە ” هاهاهاهاها ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button