ئهوروپائیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
یوڤێنتوس ئەستێرەیەكی ئیتاڵیای گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی هێڵی ناوەندی هەلبژاردەی ئیتاڵیا لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.
دوای چاوەڕوانیەكی زۆر دوا جار یوڤێنتوس توانی مانوێل لۆكاتێلی ئیتاڵی و ناوەڕاستكاری یانەی ساسۆلۆی ئیتاڵی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت یوڤێنتوس گەشتووەتە ڕێككەوتن لەگەڵ ساسۆلۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مانوێل لۆكاتێلی بە شێوەی خواستن و كڕینەوەی لە 2023 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ و. گۆڕانكاری.
لۆكاتێلی واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات لەگەل یوڤێنتوس تا ساڵی 2026 و سالانە سێ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.