ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

دوو یانە ئۆفەرێکی خەیاڵیان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ پێشکەش کردووە

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی چەندین یانە و بەم دواییە هەردوو یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئۆفەریان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئەو زانیاریەی لە کارگێری نێرازۆری دەستکەوتووە، هەردوو یانەکە لە ماوەی رابردوو ئامادەبوون بەرامبەر 70 تاوەکو 90 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرەکەی ئەو یانەیە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام یانەکەی شاری میلانۆ هەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنین ئەم هاوینە دەستبەرداری بن.

رۆمانۆ پێشتر ئەو زانیاریەی بڵاوکردووەتەوە کە یانەی ئینتەر میلان دەیەوێت گرێبەستی مارتینێز نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یانەیە داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button