ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

فەرمیی: بایەر میونخ گەڕانەوەی ڕۆدریگێزی بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند

یاریگا– ماوەی بە خواستن یاریی کردنی خامیس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی لەگەڵ بایەرن میونخ کۆتایی هات.

ئەمڕۆ کارل هاینز ڕۆمەنیگە بە پێگەی فەرمیی یانەکەی ڕاگەیاند بۆندی دوو ساڵەی ڕۆدریگێز کە بە خواستن یاری بۆ دەکردن، تەواو بووە و سوپاسی یاریزانەکەی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە گەڵیاندا بووە.

لای خۆشیەوە خامیس سوپاسی پاڵپشتیی یانەکە و هاندەرانی کرد لەو ماوەیەی لەوێ یاری کردووە.

دوای ئەوەی لە ڕیاڵ مەدریدەوە بە شێوەی خواستن ڕووی کردە ئەڵمانیا، لەگەڵ یانە باڤارییەکەدا ڕۆردیگێزی تەمەن 27 ساڵ دوو جار نازناوی خولی ئەڵمانیی و جارێکیش جامی ئەو وڵاتەی بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button