ئینگلتەرا

نونۆ: پێویستە کەین ئامادەبێت بۆ یاری دواتر

یاریگا-نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ راهێنەری یانەی تۆتنهام باسی بارودۆخی هارین کەین دەکات پاش یەکەم یاری ئەم وەرزەیان بێ ئەو هێرشبەرە.

تۆتنهام یەکەم یاری وەرزی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە مان سیتی بردەوە، لەو یارییەی هاری کەین بانگهێشتنەکرابوو. نونۆ دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی “ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە هێرشبەرێکی وەکو کەین مان هەیە،  ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و ئێستا دەبێت خۆی ئامادەبکات بۆ یاری دواتر، ئەو ئەم بەیانیە بەشداری مەشقەکانی کرد و کە ئامادەبوو راستەوخۆ بەشداری یارییەکان دەکات”

ئەم لێدوانەی راهێنەرەکەی سپێرز لە کاتێکدایە،دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کەین پەیوەندی بە مان سیتییەوە دەکات و ئەوەش هۆکاری بەشداری پێنەکردی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button