ئه‌وروپائیسپانیا

كۆرتوا ژمارەیەكی تایبەتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تۆمار كرد

یاریگا-

تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستكەوتێكی تایبەتی لەگەڵ یانەكەی لە خولی ئیسپانیا تۆمار كرد.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بباتەوە لە دەستپێكی یاریەكانی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە گۆڵپارێزەكەی مێرینگی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر چەند وێنەیەكی داناوە و نووسیوویەتی:

” یەكەم یاری و یەكەم بردنەوە ، هەستێكی تایبەتە بۆ من كە 100 یاریم بەم درێسەوە لە خول ئەنجامداوە ، بە درێسی باشترین یانەی جیهانەوە ”.

كۆرتوا لە هاوینی 2018 لە ڕیزەكانی چێڵسیەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button