ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنچیلۆتی: دادپەروەری نیە بە بێنزیما بڵێیت تەنها هێرشبەرێكە

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی دەكات.

ڕیاڵ مەدرید لە یەكەم یاری لالیگادا توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بباتەوە و بێنزیماش توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە ئەنچیلۆتی ووتی: ئەوە دادپەروەری نیە ستایشی بێنزیما بكەیت بەوەی تەنها هێرشبەرێكە ، ئەو یاریزانێكی تەواوە لە هەموو ڕوویەكەوە ، ئێستا زیاتر لێهاتووترە لە پێنج ساڵ پێش ئێستا ، ئەو یاریزانێكە دەتوانێت هێرشەكان بە گۆڵ كۆتایی پێبهێنێت و بە جوانی دەتوانێت یاری بخوێنێتەوە.

هەروەها ووتیشی: گێمی یەكەم یاریەكی خاومان ئەنجامدا ئەوەش ئەوە نیە كە ئێمە دەمانەوێت ، بەڵام لە گێمی دووەمدا زۆر باشتر یاریمان دەكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button