ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ریاڵ مەدرید رۆیشتنی یاریزانێکی راگەیاند

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رۆیشتنی کۆبۆی راگەیاند.

تاکیفوسا کوبۆ یاریزانی ژاپۆنی مێرەنگی بە شێوازی خواستن تا کۆتایی وەرزی هاتوو پەیوەندی بە ریاڵ مایۆرکا دەکات. ئەمەش دەبێتە دووهەم جار لاوە ٢٠ ساڵەکە یاری بۆ مایۆرکا بکات و چوارەم جارە تەنها لە ماوەی ٢ ساڵدا کە بە خواستن ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

پارساڵ نیوەی وەرزی لەگەڵ ڤیاریاڵ بەسەربرد و نیوەکەی دیکە لەگەڵ خیتافی. هاوینی ئەمساڵیش لە میانەی ئۆڵەمپیادی تۆکیۆدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن نیشان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button