ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی یەکەم ریکۆردی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تۆمار کرد

یاریگا
دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە درێسی ژمارە 30 دەپۆشێت و بە ماوەیەکی کەم سەرجەم درێسەکانی فرۆشران.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە شەوی رابردوو دوای ئەوەی کارگێری شازادەکان ژمارەی درێسی یاریزانی نوێ یانەکەیان کە ژمارە 30 بوو ئاشکرا کرد، لە ماوەی 30 خولەک سەرجەم درێسەکانی ئەو یاریزانە لە فرۆشگاکانی ئەو یانەیە فرۆشران و ئەمەش دەبێتە ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی یانەکە، بەجۆرێک پێشتر هیچ یاریزانێکی ئەو یانەیە نەبووە بەم شێوەیە خێرا درێسەکانی بفرۆشرێن.

مێسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەت بە یاسای دارایی خاوێن یانەکەی نەیتوانی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هەر ئەمەش وایکرد ئەو یانەیە دوای نزیکەی 21 ساڵ جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button