ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەیسی میلان بیر لە گواستنەوەی فلۆرێنزی دەکاتەوە

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئالێساندرۆ فلۆرێنزی بەرگریکاری یانەی رۆما بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ سەرەتاییەکان دەستیان پێکردووە.

کلاودیۆ دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەکو زانیاری بڵاویکردەوە، کارگێری رۆسێنەری بیر لە گواستنەوەی بەرگریکارەکەی یانەی پایتەخت دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە.

فلۆرێنزی تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و تاوەکو ئێستا کارگێری ئەو یانەیە ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button