ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فلۆرێنزی گەیشتە میلان

ئەمڕۆ بەرگریکاری بە ئەزموون، ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی گەیشتە میلانۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئەیسی میلان.

فلۆرێنزی کاپتنی پێشووی رۆما، وەرزی رابردووی بە خواستن لە پاریس سان جێرمان بەسەربرد و ئەم هاوینەش لەگەڵ ئیتاڵیا یۆرۆیان بەرزکردەوە. بەڵام لەگەڵ گورگەکان نەمایەوە و  میلانی هەڵبژارد.

فلۆرێنزی گواستنەوەکە بە خواستنە بۆ یەک وەرز بەرامبەر بە یەک ملیۆن یۆرۆ، بەڵام میلان مافی کڕینەوەی یەکجاری هەیە بەرامبەر چوار ملیۆنی دیکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button