ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان نزیکە لە فۆرێنزی

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت، رۆسۆنێری لەگەڵ رۆما گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر گرێبەستێک لە دەوروبەری پێنج ملیۆن یۆرۆ. فلۆرێنزی وەرزێک بە خواستن دەبێتە یاریزانی میلان بە یەک ملیۆن و هەروەها ئەیسی مافی کڕینەوەی یەکجاری هەیە بە چوار ملیۆن.

فلۆرێنزی کاپتنی پێشووی گورگەکانی رۆما، وەرزی رابردووی بە خواستن لە پاریس سان جێرمان بەسەربرد و هاوینی ئەمساڵیش بەشداری لە دوو یاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرد لە میانەی پاڵەوانێتی یۆرۆ کە تێیدا ئیتاڵیا بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button