ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی پەیوەندی بە میلانەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی ڕۆمای هەمان وڵات.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەی سی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

یاریزانە ئیتاڵیەكە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك یاری بۆ  میلان دەكات و درێسی ژمارە 25 دەپۆشێت.

یاریزانەكەی ڕۆما وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكرد و لەگەل یانە فەڕەنسیەكە 21 یاری ئەنجامدا و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button