ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەشێوەیەكی هەمیشەیی میلان فلۆرێنزی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە شێوەیەكی هەمیشەیی ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی یاریزانی ڕۆمای گواستەوە ڕیزەكانی.

وەرزی ڕابردوو فلۆرێنزی لە ڕیزەكانی ڕۆماوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە میلانەوە كرد.

هەژماری فەڕمی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە بەشێوەی هەمیشەیی فلۆرێنزیان گواستووەتەوە یانەكەیان.

یاریزانەكە واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی تا ساڵی 2025 كردووە و درێسی ژمارە 25ی ڕۆسۆنێری دەپۆشێت.

وەرزی ڕابردوو فلۆرێنزی لە 24 یاریدا بەشداری كرد كە 21 یاریان بە شێوەی سەرەكی بوو لە خولی ئیتاڵی كە توانیان نازناوەكە بەدەست بهێنن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button