ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس دەکات

یاریگا
دوای ماوەیەک هەوڵدان بۆ رازی کردنی یانەی بارسێلۆنا لە پێناو دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکاری یانەکەیان و گەڕانەوەی بۆ یانەکەیان، یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی میرالیم پیانیچ یاریزانی بۆسنیایی بلاوگرانا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشكرای کردووە، دواجار خانمە پیرەکە توانی کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە رازی بکات دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەیان ببن و ئەو یاریزانە بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک دەگەڕێتەوە یانەکەیان.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە رازی بونەکەی بارسا لەسەر پێشنیارێکیان بووە، ئەویش ئەوە بووە کە یاریزانەکە %20 لە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button