ئه‌وروپائیسپانیا

ئەندامێکی یانەی بارسێلۆنا واز لە پۆستەکەی دێنێت

یاریگا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە کۆنفڕاسنێکی رۆژنامەڤانیدا کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا و ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای جێهێشت، ئەندامێکی دەستەی کارگێری ئەو یانەیە وەکو نارەزایەتی بەرامبەر چوونی ئەو یاریزانە وازی لە پۆستەکەی هێنا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە وەکو کاردانەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستبەرداربوون لە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان، خاومی لۆپێز یەکێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری بلاوگرانا بەناوی خامی لۆپێز وازی لە پۆستەکەی هێناوە.

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێری بارسێلۆنا مامۆستای زانکۆی ناڤارایە و شارەزاییەکی تەواوی لە بواری ئابووری هەیە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەی هیوای زۆری پێ هەبوو کە کێشە داراییەکانی یانەکەیان چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button