ئیسپانیا

یەكەم لێدوانی كرۆس دوای پێكانەكەی

یاریگا-

یەكەم لێدوانی تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ناوەڕاستكاری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی تووشی پێكان هات.

ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی تۆنی كرۆسی ناوەڕاستكاری ڕیزەكانی ڕاگەیاند ( زانیاری زیاتر ).

تۆنی كرۆس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی خۆی و مۆدریچی لە ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید داناوە و نووسیوویەتی:

” دوای چەندین مانگ لە كێشەی ئێسكم ، پێم وایە ئێستا كاتی ئەوەیە پشوویەكی پێبدرێت و كاری لەسەر بكرێت بۆ وەرزێكی نوێی دوور و درێژ و ئامادەكاری بە شێوەیەكی باش تا وەك هەمیشە بە خێرایی بگەڕێمەوە”.

سەرچاوەكان و لە نێویاندا ئاس ئاماژە بەوە دەكەن ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە شەش بۆ هەشت مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button