ئه‌وروپائیسپانیا

ڕۆژنامەنووسێك نزیكبوونەوەی كیلیان مباپێی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشكرا كرد

یاریگا-

خۆسێ فیلیكس دیاز ، ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی نزیكبوونەوەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی لە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشكرا كرد.

گۆڵكارە فەڕەنسیەكە تەنها سالێكی ماوە لە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس و تا ئێستاش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەینوێ بكاتەوە.

خۆسێ فیلیكس دیازی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە توویتێكدا ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی مباپێ لە ڕیاڵ مەدرید دەكات و نووسیویەتی: ” هەنگاو بە هەنگاو ، مباپێ ”.

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانە فەڕەنسیەكە مباپێی لە لیستی یاریزانەكانی پاریس بۆ یاری سوپەری فەڕەنسا دورخستەوە و یاریەكەش بە شكستی پاریس بەرامبەر لیل كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button