ئیسپانیا

كومان: لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆین و دیپای زۆرمان پێدەبەخشێت

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە شتوتگارت.

لە میانەی یاری ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی شتوتگارت بوویەوە و یاریەكەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: یاریەكی نایابمان كرد و لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆین لە ڕووی جەستەییەوە زیاتر راهێنان دەكەین.

سەبارەت بە دیپای ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: ئەو پێشتر سەلماندوویەتی كە یاریزانێكی گۆڵكارە و دەتوانێت زۆر زیاترمان پێشكەش بكات و لەگەڵ گریزمان زۆر گونجاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button