ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

میسی کۆتایی بە پشووەکانی هێنا

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کۆتایی بە پشووەکانی لە ئەمریکا هێنا و ئەمڕۆ گەڕایەوە ئیسپانیا و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا گەڕایەوە وڵاتەکەیان و کۆتایی بە پشووەکانی هێناوە، بەڵام ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە خوان لاپۆرتا سەرۆکی ئەو یانەیە چەندینجار هاندەرانی یانەکەی دڵنیا کردووەتەوە ئەو یاریزانە یانەکەیان جێناهێڵێت و بەم زووانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە.

میسی بریارە لەم چەند رۆژە لە شوێنی مانەوەی لە شاری بارسێلۆنا پشوو بدات و هەفتەی داهاتوو رۆژی دووی مانگی هەشت پەیوەندی بە کامپی ئامادەکارییەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button