ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤاران چوارەم گرانترین یاریزانە ڕیاڵ مەدریدی جێهێشتبێت

یاریگا-

ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕیزەكانی یانەكەی بەرەو مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی جێهێشت.

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە بۆ شەیتانە سورەكان.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڕی تێچووی گرێبەستەكەی ڤاران بۆ مان یۆنایتد 50 ملیۆن یۆرۆ بووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ڤاران چوارەم گرانترین یاریزانە ڕیزەكانی مێرینگی جێهێشتبێت ، لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ( 105 ملیۆن یۆرۆ )، ئەلڤارۆ مۆراتا ( 80 ملیۆن یۆرۆ ) ، ئەنخیل دی ماریا ( 75 ملیۆن یۆرۆ ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button