ئاسیائه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

هێرشبەرە ئێرانیەکە رەتیدەکاتەوە یاری بۆ مۆرینیۆ بکات

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە پێناو بەهێز کردنی ریزەکانی یانەکەی داوای کردووە سەردار ئازموون هێرشبەری ئێرانی یانەی زێنیت سان پێتەربورگی رووسی بگوازرێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەو یاریزانە یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی هەڵدەبژێرێت.

رۆژنامەی SPORT1ـی ئەڵمانی بڵاویکردەوە ماوەی رابردوو هەردوو یانە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵاکرە ئێرانیەکە دەست پێکردووە و یانەکەی وڵاتەکەیان توانیویەتی ئەو یاریزانە رازی بکات وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر بکات و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بەرامبەر 14 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ پاداشت پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

لەلایەن خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیش بڵاویکردەوە کە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی باش بەرەو پێش دەچن و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو گواستنەوەی ئازموون بۆ ریزەکانی بایەر لیڤەرکۆزن یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button