ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: بەرگریكارێكی تۆتنهام پەیوەندی بە خولی قەتەڕیەوە كرد

یاریگا-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ڕۆشتنی بەرگریكارێكی یانەكەی بۆ خولی قەتەڕی ڕاگەیاند.

یانەی  تۆتنهام لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕۆشتنی تۆبی ئەلدەرفێلدی بەلجیكی بۆ یانەی دحێلی قەتەڕی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی تۆتنهامدا هاتووە ئەلدەرفێلد دوای شەش ساڵ لە یاریكردن لە تۆتنهام یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەكە بەشداری لە 236 یاریدا كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.

لە بەیاننامەكەدا بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا نەكردووە بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەكەن بڕی گرێبەستەكەی 13 ملیۆن پاوەندە.

ئەلدەرفێلد پێش شەش ساڵ و بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button