ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یاریزانێکی بایرن میونشن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی، دەرکەوتووە کۆرنتین تۆلیسۆ یاریزانی فەرەنسی یانەکەی تووشی پەتاکە بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ یاریزانەکانیان کرد، دەرکەوت ئەنجامەکەی یاریزانە فەرەنسیەکە پۆزەتیڤ بووە و بەم هۆیەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێت و بەشداری راهێنانەکان ناکات.

تۆلیسۆ وەرزی رابردووش بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی بەشداری زۆربەی یارییەکانی یانەکەی نەکرد و ئەم وەرزەش تاوەکو ئێستا هەر بەهۆی پێکان بەشداری راهێنانەکانی نەکردووو.

بابەتی زیاتر

Back to top button