ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بەپەلە: رامۆس تووشی پێکان بوو

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە هەفتەیەک لە یانەکەی دادەبڕێت.

رادیۆ کۆپی ئیسپانی بڵاویکردەوە بەرگریکارەکەی شازادەکان دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانە فەرەنسیەکە، لە کاتی راهێنانەکان تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە و ناتوانێت بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات، ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە هۆکاری پێکانەکەی بەرگریکارەکەی شازادەکان توانا جەستەییەکانیەوە، بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو زۆربەی کاتەکان لە یاریگاکان دوور کەوتەوە.

رامۆس وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی ریال مەدرید زۆربەی یارییەکانی بەهۆی پێکان لەدەستدا و هەر بەم هۆیەوەش نەیتوانی بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button