یاریگا

چێڵسی لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەم هاوینە چاڵاکی ئەوتۆی لە بازاری گواستنەوە نەبووە و ئەو یانەیە بەم دواییە لەگەڵ مارکۆس بێتینلی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی تۆتێنهام گەیشتە رێکەوتن و بریارە لە ماوەیەکی نزیک گرێبەستەکەی واژۆ بکرێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە یانە لەندەنیەکە لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی یانەی فولهام گەیشتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات و بریاریشە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و دواتریش گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.

مارکۆسی 29 ساڵان وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ میدلزبۆرۆ کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەی جێهێشت و وەکو گۆڵپارێزی سێیەم درێسی یانەی چێڵشی لەبەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button