ئه‌وروپائینگلتەرا

رۆنی یاریزانێکی یانەکەی تووشی پێکانێکی قورس دەکات

یاریگا
واین رۆنی، راهێنەری یانەی دێربی کاونتی ئینگلیزی لە راهێنانەکانی یانەکەی یاریزانێکی تووشی پێکانێکی قورس دەکات و بەم هۆیەوە نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لە کاتی راهێنانەکان، یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و راهێنەری ئێستای یانەی دێربی کاوتنی لە کاتی راهێنانەکان بە توندی لە جیسۆن نایت یاریزانی یانەکەی دەدات و ئەو یاریزانە تووشی پێکانێکی قورس دەبێت و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، هەر بەم هۆیەوە نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

واین رۆنی بەم دواییەش تووشی کێشەیەکی دیکە بووەتەوە، دوای ئەوەی وێنەیەکی لەگەڵ دوو کچدا لە هۆتێلێکی وڵاتەکەی بڵاوبووە و دەنگۆیەکی زۆریشی بە دوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button